په‌نابه‌رێكى سۆماڵى ده‌بێته وه‌زيرى كۆچبه‌رانى كه‌نه‌دا
حكومه‌تى جاستن ترۆدۆ ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى به ره‌چه‌ڵه‌ك بيانى سه‌باره‌ت به كه‌نه‌داى له خۆ گرتووه.

K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى كه‌نه‌دا، هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵى كه وه‌ك په‌نابه‌ر رووى له‌و وڵاته كردووه، ده‌كرێته وه‌زير.
رۆژى سێشه‌ممه 10ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، گۆڕانكارى له حكومه‌تى كه‌نه‌دا ئه‌نجامدرا و وه‌زيره نوێيه‌كان سوێندى ياساييان خوارد.
ماڵپه‌ڕى "huffpostarabi" بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له وه‌زيره نوێيه‌كانى كاينه‌ى جاستن ترۆدۆ له به‌رده‌م دادوه‌رى باڵاى وڵات و سه‌رۆكى حكومه‌ت سوێندى ياساييان خوارد.
ئه‌حمه‌د حسين، په‌نابه‌رى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب وه‌ك وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌ران بووه يه‌كه‌م وه‌زيرى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب له مێژووى كه‌نه‌دادا.

ئه‌حمه‌د حسێن، وه‌زيرى نوێى كۆچ و كۆچبه‌ران، به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵييه و له‌دايكبووى 1975 و كارى پارێزه‌رى كردووه و به‌شێك له ژيانيشى وه‌ك چالاكى سياسى و سه‌رۆكى كۆنگره‌ى سۆماڵ و كه‌نه‌دا كاريكردووه و بۆ يه‌كه‌مجار له تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015 بووه‌ته ئه‌ندامى په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌رى شارى يورك و به كه‌سايه‌تييه‌كى چالاكى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌رگريكار له پرسى كۆچبه‌ران ناسراوه.
ناوبراو له ته‌مه‌نى 16 ساڵى و له ساڵى 1993 وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته كه‌نه‌دا و خوێندنى ناوه‌ندى له هامڵتۆن ته‌واو كردووه و له زانكۆى ئۆتاوا بڕوانامه‌ى له ياسا به‌ده‌ستهێناوه و له 2012 بووه‌ته ئه‌ندامى پارێزه‌رانى كه‌نه‌دا و رۆژنامه‌ى تۆنتۆ ستار له 2004دا وه‌ك يه‌كێك له باش‌ترين 10 ئه‌ستێره‌ى وڵات له رووى پێشكه‌شكردنى زۆرترين خزمه‌ت له شارى تۆرنتۆ ناوى تۆمار كردووه.
ئه‌حمه‌د حسێن، مه‌دالياى يۆبيلى شاژنه ئه‌ليزابێت و خه‌ڵاتى ده‌سته‌ى ئونتاريۆى بۆ پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى به كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستهێناوه.

حكومه‌تى جاستن ترۆدۆ ژماره‌يه‌ك وه‌زيرى به ره‌چه‌ڵه‌ك بيانى سه‌باره‌ت به كه‌نه‌داى له خۆ گرتووه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، وه‌زيرى به‌رگرى وڵاته‌كه، هاووڵاتييه‌كى به ئاين سيخ و به ره‌چه‌ڵه‌ك هيندستانييه.

هه‌روه‌ها مريه‌م منسف، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانى له وه‌زيرى دامه‌زراوه ديموكراتييه‌كانه‌وه گۆڕدرا بۆ وه‌زيرى كاروبارى ژنان.

هه‌روه‌ها كريستا فريلاند، وه‌زيرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا كه پێشتر وه‌زيرى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌نه‌دا بوو، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆكرانييه.
فريلاند، له ناوچه‌ى ئه‌لبرتاى كه‌نه‌دا له‌دايكبووه و پێشتر وه‌ك رۆژنامه‌وانێكى ره‌خنه‌گر له سياسه‌تى رووسيا ناوبانگى په‌يدا كردبوو.
به هۆى سزاى سه‌پێندراوه‌كانى كه‌نه‌دا به‌سه‌ر رووسيادا، ناوبراو له لايه‌ن مۆسكۆوه سه‌ردانى رووسياى لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
سه‌رۆكى ئۆكرانيا پيترۆ بورچينكۆ، له كۆمێنتێكدا كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى فريلاند پۆستى كردووه، خۆشحاڵى خۆى له باره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، كه شانازى پێوه ده‌كات.
