پێنتاگۆن: هێزە عێراقییەکان لەسەدا 80 رۆژھەڵاتی مووسڵیان کۆنترۆڵکردووەتەوە
ئەمریکییەکان رۆڵی خۆیان لە قۆناخی دووەمی شەڕی موسڵ فراوان کردووە و ھەماھەنگییەکی زیاتریان لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان ھەیە"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە ھێزە عێراقییەکان تا ئێستا توانیویانە 80% بەشی رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
ژەنەڕاڵ برێت سلڤیا، یەکێک لەفەرماندەکانی ھێزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ھێزە عێراقییەکان لە پێشڕەوییەکانیان لە قۆناخی دووەمی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ بەردەوامن و تا ئێستا 80% بەشی رۆژھەڵاتی ئەو شارە لەدەست چەکدارانی داعش رزگاركردووە.
ھەروەھا ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا راشیگەیاند، ھێزە ئەمریکییەکان رۆڵی خۆیان لە قۆناخی دووەمی شەڕی موسڵ فراوان کردووە و ھەماھەنگییەکی زیاتریان لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان ھەیە، ھۆشداریشیدا کە ھێشتا شەڕی مووسڵ کۆتایی نەھاتووە و ھێشتا شەڕی زۆری ماوە ئەنجامبدرێت، بەتایبەتی لەبەشی رۆژئاوای شارەکە.