بە وێنە...ئاھەنگی ھاوسەرگیری كۆنی كوردەواری زیندوو دەكرێتەوە
بڕیاریاندا ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بەم جۆرە بەڕێووە ببەن

K24 – گەرمیان
دوای چەند ساڵ لەناوچوونی نەریتی ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەشێوازی كوردەواری، بووك و زاوایەك لە شارۆچكەی كەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بڕیاریاندا ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بە دابونەریتی كۆنی كوردەواری بەڕێوەببەن و جارێكی دیكە ئەو نەریتە لە ناوچەكەیان زیندوو بكەنەوە.

لە ئاھەنگەكەدا جگە لەوەی بووك و زاوا بە سواری ئەسپ و عارەبانە ھاتنە شوێنی ئاھەنگەكە، چەندین كەسی دیكەش بە ئەسپ سواری و پۆشینی جلوبەرگی كوردی ئامادەی مەراسیمی گواستنەوەی بووك و زاوا بوون بۆ شوێنی ئاھەنگ گێڕان.















.jpg)
