"ئه‌فسه‌ره فێڵبازه‌كه‌ی" هێزی ئاسمانی ده‌ستگیركرا
وه‌ك فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م خۆی ناساندووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی بابل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌سێكییان ده‌ستگیركردووه، كه خۆی وه‌كو ئه‌فسه‌رێكی باڵای هێزی ئاسمانی عێراق ناساندووه.
پۆلیسی بابل له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، كه‌سێكییان به‌ناوی "ر. خ. ش" ده‌ستگیركردووه، كه خۆی وه‌كو فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م، له هێزی ئاسمانی عێراق ناساندووه، به بیانووی پله سه‌ربازییه "ساخته‌كه‌شی" چه‌ندین كاری فرتوفێڵ و ساخته‌كاری ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكێكی زۆریشی به‌و ناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌ك له سایته عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین چه‌ك و قه‌واڵه‌ی بانكی ساخته و پێناسه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ساخته‌ی پێبووه.
پۆلیسی بابل راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه له شارۆچكه‌ی مسه‌یب، ده‌ستگیركراوه و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ده‌درێته دادگای تایبه‌ت.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز
ا. م
.jpg)
.jpg)
.jpg)