سێ ژنى كه‌تيبه‌ى خه‌نساى داعش به شێوه‌يه‌كى سه‌ير ده‌كوژرێن
ته‌رمى سێ ژنى ئه‌ندامى كهتبيهى خه‌نسا، باڵى سه‌ربازى ژنانى رێكخراوى داعش له ناوچه‌يه‌كى سووريا دۆزرانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌رمى سێ ژنى ئه‌ندامى كهتبيهى خه‌نسا، باڵى سه‌ربازى ژنانى رێكخراوى داعش له ناوچه‌يه‌كى سووريا دۆزرانه‌وه.
ئه‌و ژنه چه‌كدارانه‌ى داعش له شارۆچكه‌ى مركهدهى ئه‌و په‌ڕى باشوورى شارى حه‌سه‌كه ته‌رمه‌كانيان دۆزراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ى زانيارى سه‌ره‌تايى ئه‌و ژنانه به چه‌قۆ كوژراوون.
ته‌رمى ژنه‌كان له نزيك كڵێسه‌يه‌كى ئهرمهنييهكان له‌و ناوچه‌يه دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ژنه‌كان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى عهرهبيين و به مه‌به‌ستى په‌يوه‌ست بوون به داعشه‌وه روويان له سووريا كردووه و له كه‌تيبه‌ى خه‌نساى تايبه‌ت به ژنانى داعش كاريان كردووه.
دواى دۆزينه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و ژنانه، چه‌كدارانى داعش به شارۆچكه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به دواى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و رووداوه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.
و:ئ.هـ