سێ به‌رپرسی گه‌وره‌ی داعش له موسڵ كوژران
یه‌كێكیان هۆله‌ندییه و به‌رپرسی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعشه
K24 – هه‌ولێر
هه‌واڵگری سه‌ربازیی عێراق رایگه‌یاند به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش له موسڵ كوژرا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان له قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌بو خه‌تیب سعوودی به‌رپرسی خۆكوژه‌كانی داعش له موسڵ كوژرا و هێزه‌كانی عێراق گه‌ڕه‌كی "كه‌فاته‌ی یه‌كه‌م"یان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، تایل بیل مۆنتی ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر هۆله‌ندی به‌رپرسی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش كوژرا.
هێرشی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی عێراق له به‌ری چه‌پی موسڵ له چوارچێوه‌ی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ دایه كه رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستپێكرد.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی كارگێڕی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره و ئاڵای عێراقیان له سه‌ر بیناكانیان به‌رز كرده‌وه.
هێزه‌كانی عێراق له باكووری چه‌پی موسڵ نزیكی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوونه‌ته‌وه كه نزیكین له زانكۆی موسڵ و چه‌ندین رێگه‌ی سه‌ره‌كیش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ كه به "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماری كۆبرا" ناوی بردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
JS