هێزه‌كانی عێراق چه‌ندین گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
له ده‌وروبه‌ری زانكۆی موسڵ شه‌ڕ و پێكدادن روویدا و هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
ھێزەكانی عێراق ئەمڕۆ پێجشەممە چەندین گەڕەكی دیكە لە بەری چەپی موسڵ رزگار دەكەن و نزیكی رووباری دیجله ده‌بنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كانی سومه‌ر، ساهرونیان رزگار كرد و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بیناكانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌ك به‌رز كرده‌وه.
هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سومه‌ر و ساهرون له باشووری رۆژهه‌ڵانی به‌ری چه‌پی موسڵ هه‌ڵكه‌وتوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له موسڵ رایگه‌یاند شه‌ڕ و پێكدادان له ده‌وروبه‌ری زانكۆی موسڵ روویدا و هێزه عێراقییه‌كان هه‌وڵی دەدەن كۆنترۆڵی بكەن كه له به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌ری چه‌پی شاره‌كه هه‌ڵكه‌تووه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر 80% به‌ری چه‌پی شاری موسڵیان گرتووه.
هێزه‌كانی عێراق پاش كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سومه‌ر و ساهرون به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی یارنجه له به‌ری چه‌پی موسڵ پێشره‌وی ده‌كه‌ن.
به‌ری راستی موسڵ به ته‌واوه‌تی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش دایه و تا كوتاییهاتنی شه‌ڕی به‌ری چه‌پ و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی گه‌ڕه‌كانی پێشبینی روودانی هیچ شه‌ڕێك له به‌ری راستی شاره‌كه ناكرێت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ كه به "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماری كۆبرا" ناوی بردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
JS