یادی دكتۆر سامان ھەڵەبجەیی دەكرێتەوە

K24 - ھەڵەبجە

لە ئارامگای عەبابەیلێی شاری ھەڵەبجە و لە ساڵیادی كۆچی دوایی د سامان ھەڵەبجەیی، كەس و كارو خزمانی مەراسیمێكیان بۆ یادكردنەوەی ناوبراو رێكخست، دایكی دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی د. سامان نەخۆشییەكی سەختی ھەبوو، بەڵام نەیدەھێشت ھەست بە ئازارەكانی بكەم تا خەفەت نەخۆم بەوھۆیەوە، ھاورێكانیشی دڵسۆزیی ھەڵەبجەیی دەكەنە نموونە بۆ ھەموو كارمەند و تاكێك و دەڵێن، دڵسۆزیی ئەو لە كارەكەیدا دەگمەن بوو و لەگەڵ ئەوەی نەخۆش بوو، بەڵام لە كارەكەی دانەدەبراو بەردەوامبوو تا بەھۆیەوە گیانی سپارد.

د.سامان سەید احمد، ناسراو بە سامان ھەڵەبجەیی لە دایکبوی ساڵی 1971 لە گوندی عەبابەیلێی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە، لە ساڵی 2000 بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرابووە لە نەخۆشییە دەروونییەكان و نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە پارێزگای ھەولێر دامەزراندوە، ئەندامێکی کارای فیدراسیونی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان بووە.  لە 13/1/2015 بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستدا.

Fly Erbil Advertisment