داعش دایكێك و چوار منداڵی ده‌سووتێنێ
ده‌یانویست له حه‌ویجه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان هه‌ڵبێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند" رۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی داعش دایكێك و چوار منداڵیان سووتاندووه، له‌و كاته‌ی ویستوویانه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش جێبهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه ئارامه‌كان".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئه‌و خێزانه له دایكێك و سێ كچ و كوڕێكی ته‌مه‌ن 9 مانگی پێكهاتبوون و خه‌ڵكی قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشوری رۆژئاوای كهركهركووكن، كه 55 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكه‌وه دووره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردن و سووتاندنی ئه‌و خێزانه‌ی بۆ میدیا عێراقییه‌كان باسكردووه و ده‌ڵێت" خێزانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی ناحیه‌ی ریاز و چیای حه‌مرین پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ده‌ستگیركراون، هه‌ر هه‌مووشیان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا كه ده‌یانویست به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌له‌م له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ڵبێن سووتێنراون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه شێوازی سووتاندنهكهشیانی ئاشكراكردووه و گوتوویه‌تی" دایكه‌كه و هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌یان پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، دوایی نه‌وتی ره‌شیان پێداكردوون و ئاگریان تێبه‌رداون، له‌و كاته‌شدا به خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی دیكه‌یان گوتووه ئه‌گه‌ر ئیوه‌ش رابكه‌ن به‌و جۆره ده‌سووتێنرێن".
ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك له كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگا و ناوچه‌كانی عێراق له ساڵی 2014 وه داگیركراوه، تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه و شاره‌دێیه‌كانی ره‌شاد و زاب و عه‌باسی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماوون و رۆژانه خه‌لكی ئه‌و ناوچانه دووچاری ئه‌شكه‌نجه و كووشتن و برسییه‌تی ده‌بنه‌وه و به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش به رێگایه‌كی مه‌ترسیدار هه‌وڵی خۆرزگاركردنیان داوه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه ئارامه‌كان.