زیاتر لە 30 ھاووڵاتی سڤیل لە بۆردومانێك لە موسڵ كوژران
ماڵی سەركردەیەكی داعش ئامانجی بۆردومانەكە بووە
K24 - ھەولێر
ئاژانسی رویتەرز لەزاری دانیشتووانی موسڵ بڵاوی كردەوە زیاتر لە 30 ھاووڵِاتی سڤیل لە ئەنجامی بۆردومانێك بۆ سەر ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی داعش كوژران.
دانیشتووانی موسڵ رایانگەیاند رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو بە سێ موشەك لە گەڕەكی "موسڵ جەدیدە" درا، وا دیارە ئامانجەكەی ماڵی سەركردەی داعش حەربی عەبدولقادر بووە.
"ئەو لە كاتی بۆردومانەكە لە ماڵەكەی نەبوو، بەڵام ھەندێ لە ئەندامانی خێزانەكەی كوژراون"، دانیشتوویەكی گەڕەكەكە وای گوت.
ھێشتا دیار نییە ھێرشەكە لە لایەن ھێزەكانی ھاوپەیمانان یان ھێزەكانی عێراقی ئەنجامدراوە، كە لە بەری چەپی موسڵ پێشڕەوی دەكەن.
ھێزەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە باڵاخانەی زانكۆی موسڵ و گەڕەكی "یارمچە"یان كۆنترۆڵ كرد، پاش ئەوەی رۆژی ھەینی رابردوو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره و دووەم پردی موسڵ و چەندین گەڕەكیان كۆنترۆڵ كرد.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
ھەر رۆژی ھەینی رابردوو ھەواڵی كوژرانی سێ سەركردەی داعش لە بەری چەپی موسڵ بڵاو كرایەوە، لەوانە ئه‌بو خه‌تیب سعوودی به‌رپرسی خۆكوژه‌كانی داعش له موسڵ و تایل بیل مۆنتی ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر هۆله‌ندی به‌رپرسی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش و ھەروەھا به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش له موسڵ.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
JS