باڵاخانەی زانكۆی موسڵ كۆنترۆڵكرا
ھێزەكانی عێراق بەرەو كۆشكەكانی سەرۆكایەتی پێشڕەوی دەكەن
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی عێراق باڵاخانەی زانكۆی موسڵ لە باكووری چەپی شارەكە كۆنترۆڵ دەكەن و بەرەو كۆشكەكانی سەرۆكایەتیش پێشڕەوی دەكەن.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی موسڵ رایگەیاند ھێزەكانیان ئەمڕۆ شەممە باڵاخانەی زانكۆی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، كە نزیكە لە كۆشكەكانی سەرۆكایەتی و پێشبینی كۆنترۆڵكردنیان بەم زووانە دەكرێت.
رۆژی ھەینی رابردوو، ھێزەكانی دژه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی كارگێڕی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره.
ھێزەكانی عێراق ھەر ئەمڕۆ شەممە گەڕەكی "یەرمچە"یان لە بەری چەپی موسڵ كۆنترۆڵ كرد و پۆلیسی فیدراڵیش رێگەی سەرەكی موسڵ ـ كەركوكی كۆنترۆڵ كرد.
قوناخی دوووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌م 2016 دەستیپێكرد، پاش ئەوەی قوناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە لە كۆتاییەكانی دووچاری وەستانێكی رانەگەیەنرا ببوو.
ھێزەكانی عێراق ھەر لە رۆژی ھەینی رابردوو چەندین گەڕكیان لە بەری چەپی موسڵ كۆنترۆڵ كرد و دەستیشیان بەر سەر دووەم پردی موسڵ (پردی حورە) گرت و ئاڵای عێراقیان بە سەر پردەكە بەرز كردەوە.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
JS