" به‌غدادی له دوایین رۆژه‌كانیدایه"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: به‌غدادی به‌رده‌وام جێگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی PBS رایگه‌یاند" ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش، له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جێگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و رۆژانێكی كه‌می ماوه".
ئه‌م قسانه‌ی كارته‌ر هاوكاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌ی زانكۆی مووسڵ بوو له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پردی ئازادی ( الحریة) و باڵه‌خانه‌كانی كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه حكومییه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه و باڵه‌خانه‌ی قائیمقامییه‌تی سه‌نته‌ری شاره‌كه له به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵ.
به‌هۆی ئه‌و پێشڕه‌وییانه‌ش به‌ری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له رووی سه‌ربازییه‌وه به كه‌وتوو ئه‌ژمارده‌كرێت، چونكه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی دیكه‌ی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاگری چه‌كه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی دژه تیرۆر.
هه‌روه‌ها ئه‌بو به‌كر به‌غدادی زۆربه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی له مووسڵ له ده‌ستداوه، یان به بۆردوومانی ئاسمانی كوژراون، یان له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له‌ناوبراون، بۆیه ئێستا ئه‌و له دۆخیكی سه‌ختدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر واسق ئه‌لهاشمی سه‌رۆكی گرووپی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی عێراقی گوتوویه‌تی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" جگه له وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، حكومه‌تی عێراقیش ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی قسه‌یكردووه كه رۆژانێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدا ماوه، ئه‌و قسانه‌ش پشتبه‌ستووه به زانیاری هه‌واڵگری و هه‌ر له خۆوه نه‌كراوه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌غدادی ئیستا ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كوژراون، هه‌روه‌ها چاودێری جموجوڵهكانیشی ده‌كرێت، زیاتر له جارێكیش له لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆر و هیزه ئاسمانییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌وڵی كوشتنیدراوه، له‌وانه‌شه له رۆژانی داهاتوودا هه‌واڵی كوشتن یان ده‌ستگیركردنی به‌غدادی رابگه‌یه‌نرێت".
هه‌واڵه‌كان باسی هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعشیان بۆ سنووری سووریاش كردووه، هه‌ر چه‌نده هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی چوارده‌وری شارهكهیانكردووه و ئابڵۆقهشیانداوه، به‌ڵام دیارنییه ئه‌م هه‌واڵانه چه‌ند راستن.
له‌وانه‌شه ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادیش له‌و شوێنه‌وه رابكات.