پەكەكە پێشمەرگەیەك دەستگیر دەكات

تا ئێستا كەسوكاری ھیچ زانیارییەك لەبارەی كوڕەكەیان نازانن

K24 – ھەولێر

لە بازگەیەكی پەكەكە لە بناری قەندیل پێشمەرگەیەكی لیوای 7 پیادەی سۆران دەستگیر دەكرێت و تا ئێستا بێسەروشوێنە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، دوێنێ 14 كانوونی دووەمی 2017، لە بازگەی كوزینەی بناری قەندیل پەكەكە پێشمەرگەیەك بەناوی عەلی وسوو، دەستگیر دەكەن و رەوانەی بارەگاكانی پەكەكە لە قەندیل دەكرێت، تا ئێستا كەسوكاری ھیچ زانیارییەك لەبارەی سەلامەتی و شوێنی كوڕەكەیان نازانن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوچەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "دوای دەستگیركرانی ئەو پێشمەرگەیە برایەكی بۆ سۆراغكردن چووەتە بارەگاكانی پەكەكە، پێی گوتوون "ھۆكاری دەستگیركردنی براكەم پێ بڵێن" بەڵام گوتویانە ئێمە نازانین ھۆكار چییە، بەڵكو بازگەكەمان فەرمانی سەرووی خۆی جێبەجێكردووە".

عەلی وسوو دانیشتووی گوندی خانەقای سەر بە ناحیەی وەرتێی سنووری قەزای رواندزە و پێشمەرگەیە لە لیوای 7 پیادەی سۆرانی ھێزی پێشمەرگە.

پەكەكە پێشمەرگەیەك دەستگیر دەكات
پەكەكە پێشمەرگەیەك دەستگیر دەكات