17 زانيارى له باره‌ى "دينا" راوێژكاره ميسرييه‌كه‌ى ترامپ
دينا حه‌بيب، يه‌كه‌م ئه‌مريكايى به ره‌چه‌ڵه‌ك ميسرييه كه له لايه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه پاڵێوراوه بۆ له ئه‌ستۆگرتنى ئه‌ركى راوێژكارى له ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا له بوارى گه‌ڵاڵه ئابوورييه‌كاندا.
K24 – هه‌ولێر:
دينا حه‌بيب، يه‌كه‌م ئه‌مريكايى به ره‌چه‌ڵه‌ك ميسرييه كه له لايه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه پاڵێوراوه بۆ له ئه‌ستۆگرتنى ئه‌ركى راوێژكارى له ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا له بوارى گه‌ڵاڵه ئابوورييه‌كاندا.
دينا حه‌بيب له 17 خاڵدا بناسه:
1.دينا حه‌بيب، له دايك و باوكێكى ميسرى له دايكبووه.
2.له قاهيره و له ساڵى 1973 له‌دايكبووه. دواتر له‌گه‌ڵ باوكى كۆچى كردووه بۆ ته‌كساس و ئه‌و ته‌مه‌نى كه‌متر له چوار ساڵ بووه.
3.له خێزانێكى ساده و باوكى شوفێرى بارهه‌ڵگر بووه و فرۆشگاى ميوه‌ى هه‌بووه له داڵاس گه‌وره بووه.

4.له زانكۆى ته‌كساس خوێندنى ته‌واو كردووه.
5.خولى راهێنانى له نووسينگه‌ى سيناتۆرى كۆمارى كاى بيلى هاچيسۆن بينيوه و ئه‌و ئاشناى كردووه به كارى ديپلۆماتى.
6.له كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه چه‌ندين پۆستى پێدراوه.
7.له 2007دا په‌يوه‌ندى به بانكى گوڵدمان ساكسى ئه‌مريكاييه‌وه كردووه. پێشكه‌وتووه و بووه‌ته داڕێژه‌رى به‌رنامه‌كانى وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه خێرخوازييه‌كان.
8.پۆستى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى زانست و رۆشنبيرى وه‌رگرتووه له ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى جۆرج بۆشى كوڕدا.
9.كراوه‌ته ياريده‌ده‌رى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى ديپلۆماتى گشتيى.

10.له ته‌مه‌نى 29 ساڵييدا كراوه‌ته ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بۆ كاروبارى فه‌رمانبه‌ران و بچووكترين فه‌رمانبه‌ر بووه له رووى ته‌مه‌نه‌وه ئه‌و پۆسته‌ى پێ بدرێت.
11.سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه له واژووكردنى چه‌ندين گرێبه‌ستى هاوبه‌شى له نێوان بازرگانان و حكومه‌تدا له بواره‌كانى گه‌شه‌پێدان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى كاره‌ساته‌كان.
12.له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆكان كاريكردووه، بۆ په‌يوه‌نديكردنى قوتابيانى بيانى به پرۆگرامى خوێندن له ئه‌مريكادا.
13.سه‌رپه‌رشتى پرۆگرامى سه‌ره‌كى و گه‌ڵاڵه‌كانى تايبه‌ت به گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و تواناسازى ژنانى له زۆر بوارى گه‌شه‌پێداندا كردووه.
14.ئێستا سه‌رپه‌رشتى پرۆگرامى نيشته‌جێكردن و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه‌كانى نيشته‌جێبوون ده‌كات كه به‌هاى پڕۆژه‌كه به چوار مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
15.هه‌روه‌ها له ئێستادا سه‌رۆكايه‌تى رێكخراوى گوڵدمان ساكس ده‌كات كه پڕۆژه‌ى تواناسازى بۆ 10 هه‌زار ژن له جيهاندا هه‌يه و 10 هه‌زار كۆمپانياى بچووكى پێوه وابه‌سته‌يه.
16.تۆڕى ميديايى سى ئێن ئێن، پێشبينى كردووه، دينا هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى ئيڤانكاى كچى ترامپ بدات، كه راوێژكارييه‌تى.
17.پێشبينى ده‌كرێت دينا ببێته ئه‌ڵقه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان ئيداره‌ى ترامپ و ژنانى ئه‌مريكا، به تايبه‌تى له باره‌ى پرسى له‌باربردنى كۆرپه‌له‌وه، كه ترامپ به توندى دژى ده‌وه‌ستێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لوه‌ته‌ن.
و: ئ.هـ