سێ ناوچەی دیکە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵکرانەوە
چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا تەواوی رۆژھەڵاتی مووسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكرێت
K24 - ھەولێر
دژە تیرۆری عێراق سێ ناوچە و گەڕەکی دیکەی لە رۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵکردەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی قادیموونە یا نەینەوا، فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا رایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق گەڕەکی نەینەوای رۆژهەڵات و ناوچەی باب شەمسیان و بازاڕی مەڕ کۆنتڕۆڵکردەوە.
هێزەکانی عێراق نزیکن لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچە و گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی مووسڵ، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی مووسڵ رابگەیەندرێت.
پێشڕەوییەكانی ئەم دواییەی ھێزەكانی عێراق لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دایە كە لە رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2016 دەستیپێكرد و پێشبینی دەكرێت بە كۆنترۆڵكردنی تەواوی بەری چەپی مووسڵ كوتایی بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكە بێت، كە تا ئێستا زۆربەی ھەر زۆری گەڕەكەكانی بەری چەپی شارەكە كۆنترۆڵكراونەتەوە.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵ داگرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق داگرت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد.