به وێنه.. ماڵی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئیستانبول ببینه
مه‌شاریپۆڤ چۆن ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولقادر مه‌شاریپۆڤ، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئیستانبول، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه، دوێنێ شه‌و ده‌ستگیركرا.
له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا، كه به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیا، هه‌زار پۆلیس به‌شدارییان تێدا كردووه، مهشاریپۆڤى قيرغزستانى، له شوقه‌كه‌ی خۆیدا، له‌ناوچه‌ی ئهسینیۆریتی ئیستانبول ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، چاودێری زیاتر له 100 كاتژمێر گرته‌ی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێرییان كردووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێن مه‌شاریپۆڤ له كامێرا‌كان ده‌ركه‌وتووه، دواتر به‌دواداچوونییان بۆ شوێنه‌كه كردووه و زانیاری‌یان له باره‌یه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى حوریه‌تی توركى, نوسیوویه‌تی" پۆلیس له‌گه‌ڵ مه‌شاریپۆڤدا 4 كه‌سی دیكه‌شی له‌و شوقه‌یه‌دا ده‌ستگیركردووه، یه‌كێكیان پیاوێكی قیرغیزیستانی و 3 ئافره‌تی میسری و سه‌نیگالی و سۆماڵی بوون، بكوژه‌كه بۆ كارپێكردنیان له شوقه‌كه و كڕین و دروستكردنی خواردن به‌كاریهێناون".
له‌وكاته‌ی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوقه‌كه، بكوژه‌كه له ژووری نوستنه‌كه‌یدا خۆی شاردووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی فێڵ له پیاوانی پۆلیس بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیهێناوه و دواجار كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا.
له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017، مه‌شاریپۆڤ، په‌لاماری یانه‌ی شه‌وانه‌ی ريناى دا له ئیستانبول، كه له هێرشه‌كه‌دا نزیكه‌ی 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سی دیكه‌ش له‌ناو یانه‌كه برینداربوون.
سێ كه‌س له كوژراوانیش دانيشتووى شاری هه‌ولێر بوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)