عه‌بادى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ديار كرد
حكومه‌تى عێراق واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى ده‌ستنيشانكرد.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عێراق واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى ده‌ستنيشانكرد.
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيراندا كه هه‌موو رۆژانێكى سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕيار له باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه دراوه.
عه‌بادى ئاشكرايكرد، كه حكومه‌ته‌كه‌ى بڕياريداوه رۆژى 16ى ئهيلوولى داهاتوو له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراقدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.