جۆن کێری: مالیكی ھۆكاری بەشێکی زۆری کێشەکانی عێراق بووە
سوپای عێراق شاری موسڵی بۆ داعش بەجێھێشت، چونکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خەلکی ئەو شارە نەبوو
K24 - ھەولێر
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند: "نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق هۆکاری بەشێکی زۆری کێشەکانی عێراق بووە".
كێری لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز گوتی "پێویستە عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە تایفییەکان بگەنە رێککەوتن".
باسی لەوەش كرد "سوپای عێراق شاری موسڵی بۆ داعش بەجێھێشت، چونکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خەلکی ئەو شارە نەبوو".
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
ئاماژە بەوەش دەدات کشانەوەی سوپای ئەمریکا هۆکاری دروستبوونی داعش نەبوو، بەلکۆ ئەمریکا هاوکاری عێراقی کرد بۆ ئەوەی قاعیدە لەناو ببات.
بەرپرسانی ئەمریكا چەندین جار مالیكیان بە ھۆكاری داروخانی سوپای عێراق لە بەشێك لە ناوچەكانی ئەم وڵاتە تۆمەتبار كردووە.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا نزیك بوونەتەوە لە كۆنترۆڵكردنی نزیكەی تەوای بەری چەپی موسڵ، پاش ئەوەی زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ لە لایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكران.
JS