دژه تیرۆری عێراق: رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به ته‌واوی كۆنترۆڵكرا
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سێ مانگ و یه‌ك رۆژه به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
هێزی دژه تیرۆری عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانیانی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ راگه‌یاند و دوای سێ مانگ و یه‌ك رۆژ له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزه‌كانی عێراق توانییان به ته‌واوی به‌ری ده‌سته چه‌پی شاری مووسڵ له چه‌كدارانی داعش پاكبكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق تالب شغاتی گووتی" له‌و ئۆپهراسۆنهدا زیاتر له 3300 چه‌كداری داعش كوژراوه و 300 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و ده‌توانیین بڵێن شه‌ڕێكی پاك به‌ڕێوه‌براوه چونكه هێزه‌كانی عێراق توانیان تا ئه‌وپه‌ڕی توانایان ده‌ست له خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن خه‌ڵكێكی زۆر ببنه قوربانی شه‌ڕه‌كه، له كاتێكدا چه‌كدارانی داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بهكاریاندههێنان و ببونه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م خێرایی جه‌نگه‌كه‌دا".
ده‌رباره‌ی شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری چه‌كدارانی داعش گووتی" ئێستا ناتوانین له‌باره‌ی شوێنی به‌غدادی قسه بكه‌ین و ئه‌و بابه‌ته پرسێكه په‌یوه‌سته به ده‌زگای دژه تیرۆر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كاریگه‌ری رۆڵی هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كرد كه و هاوكاریی ته‌واوی هێزه زهمینییهكانیان كردووه".
ده‌رباره‌ی جیاوازی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاره‌كه، فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق ده‌ڵێت" زۆربه‌ی ناوه‌نده گرنگه‌كان داعش و شوێنی درووستكردنی بۆمب و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك و چری هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا بووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر له دانیشتوانی شاره‌كه له‌م به‌ره‌یه‌ی مووسڵدا بوون، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له‌م رۆژانه‌دا پێشڕه‌وییه‌كانمان خێراتر ببوون به‌هۆی تێكشكاندنی داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ره‌تای شاره‌كه‌دا".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 100 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات