700 فه‌ڕه‌نسی چوونه‌ته ناو داعش
ژماره‌ی ئه‌وروپییه‌كانی ناو داعش 3000 كه‌سن
K24 – هه‌ولێر:
لویك گارنییه، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژه تیرۆری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند" نزیكه‌ی 700 هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له عێراق و سووریا، په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه و كۆی ژماره‌ی ئه‌و ئه‌وروپییانه‌شی چوونه‌ته ریزی ئه‌و رێكخراوه‌وه، زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س ده‌بن".
گارنییه رۆژی سێ شه‌ممه 17/1/2017 به رۆژنامه‌ی (فیگارۆ) ی فه‌ڕه‌نسی گوتووه" ژماره‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له فه‌ڕه‌نسا داده‌نیشن 700 كه‌سن كه چوونه‌ته ناو داعش، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 235 كه‌سیان تا ئێستا كوژراون".
ئه‌وه‌شی به بیرهێناوه‌ته‌وه ژماره‌ی ئه‌و بیانیانه‌ی له وڵاتانی جیهانه‌وه له ساڵی 2015 وه چوونه‌ته ناو داعش گه‌یشتووه‌ته 30 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه ئێستا بۆ 12 هه‌زار كه‌س كه‌مبووه‌ته‌وه و3000 له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌وروپین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" 200 له‌و كه‌سانه‌ی كه به بنه‌چه فه‌ڕه‌نسی نین به‌ڵام دانیشتووی فه‌ڕه‌نسا بوون، له ناو ریزه‌كانی رێكخراوی داعشدا له عێراق و سووریا كوژراون".
پێشتر جولیان كینگ كۆمیسیاری ئه‌وروپی بۆ كاروباری ئاسایش، ده‌ره‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ناو داعش بۆ وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداریدابوو. فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا له‌و وڵاته ئه‌وروپیانه بوون كه نیگه‌رانی خۆیان له مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدره‌كانی ناو داعش له عێراق و سووریاوه بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ربڕی و دواتر فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی بریتانیاش به‌هه‌مانشێوه گووتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كانی ناو داعش بۆ وڵاته‌كانی خۆیان مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه".
دامه‌زراوه په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندبوو" 50% ئه‌و ئه‌وروپیانه‌ی چووبوونه ناو داعش، ئێستا به كرده‌یی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدان و هاوشانی داعش ده‌جه‌نگن".