دوای سێ مانگ بكوژی "جه‌واهر" ئاشكرا ده‌بێت
پۆلیس هۆكاری كوشتنی كچه‌كه ئاشكراده‌كات
K24 - ئاكرێ:
دوای سێ مانگ له كوشتنی كچێكی 23 ساڵان، به‌ناوی جه‌واهیر له ئاكرێ، بكوژه‌كه ئاشكرا ده‌بێت و كه‌سوكاره‌كه كوژراوه‌كه‌ش ده‌ڵێن، كچه‌كه‌یان به دڕندانه‌ترین شێوه كوژراوه و پێویسته سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
پۆلیسی دهۆك له باره‌ی ئه‌و رووداوه رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری كوشتنی كچه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌بووه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا بكات.