ڤيديۆ.. گه‌نجێك زله‌يه‌ك له پاڵێوراوێكى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌دات
پاڵێوراوى چاوه‌ڕوانكراو له ره‌وتى چهپڕهوى فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئيمانۆيل ڤالس، چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد، سه‌ردانێكى بانگهشهيى بۆ شاره‌وانى لامبال له باكوورى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا به‌و جۆره سوكايه‌تيپێكردن و لێدانه كۆتايى پێ بێت.
K24 – هه‌ولێر:

به گوێره‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تيليگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجێك زله‌يه‌ك ده‌كێشێت به رووى ڤالسدا.
رۆژنامه‌ى لهفيگارۆى فه‌ره‌نسا نووسيويه‌تى: ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نى 18 ساڵ بووه و له كاتى ده‌رچوونى ڤالس، به‌ره‌و رووى ده‌چێت و واده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجه‌كه بيه‌وێت تۆقه له‌گه‌ڵ ڤالسدا بكات، به‌ڵام زله‌يه‌ك به‌ره‌و روومهتى ڤالس راده‌وه‌شێنێت.
هێشتا ده‌ستى گه‌نجه‌كه به‌ر ڤالس نه‌كه‌وتووه، يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى ڤالس خۆى پێيدا ده‌دات و ده‌يخاته سه‌ر زه‌وى.
له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى ڤالسدا، چه‌ندين رووداوى سوكايهتيپێكردنى ناوبراو روويانداوه.
له مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى رابردووش كه‌سێك له ستراسبۆرگ تهحينى پێدا كرد.
راپرسييهكانيش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڤالس له خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردندا شكستده‌هێنێت.
بۆ بينى ڤيديۆكه كليك لێره بكه