له توركيا خانوويه‌ك بكڕه و ره‌گه‌زنامه وه‌ربگره
ئاستی كڕینی خانووبه‌ره به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كیه‌وه یه‌ك ملیار دۆلاری دیكه زیاد ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
توركیا رایگه‌یاندووه، له ساڵی دوو 2017 ئاستی كڕینی خانووبه‌ره به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كیه‌وه یه‌ك ملیار دۆلاری دیكه زیاد ده‌كات.
به گوێره‌ی زانيارى ئاژانسی رۆیته‌رز و له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك خانوویه‌ك له توركیا بكڕیت كه به‌هاكه‌ی له یه‌ك ملیۆن دۆلار زیاتر بێت و سێ ساڵ له‌و وڵاته بمێنێته‌وه، ئه‌وا ره‌گه‌زنامه‌ی توركی پێ ده‌درێت.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌كاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره فرۆشی خانووبه‌ره یه‌ك ملیار دۆلاری دیكه‌ی ده‌چێته سه‌ر و ده‌بوژێته‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق و سوریا و روسیا روویان كردووه‌ته كه‌رتی خانوبه‌ره‌ی توركیا.