ياساى بودجه‌ى عێراق كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
بودجه‌كه‌ش نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه.
K24 – هه‌ولێر:
یاسای بودجه‌ی عێراق له رۆژنامه‌ی وهقائيعی عێراقی بڵاو كرایه‌وه و كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی عێراقی رایگه‌یاندووه، بودجه‌ی 2017 عێراق كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه و له ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌قائعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق به 3 ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل خه‌مڵێندراوه به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه كه رۆژانه د200 تا 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكاته‌وه و پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك له باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 42 دۆلار دانراوه و بودجه‌كه‌ش نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه.