هیشام عه‌له‌وی: حكومه‌تی عێراق مووچه به په‌كه‌كه نادات
حكومه‌تی عێراق هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له بوونی په‌كه‌كه لەسەر خاكەكەی نییه
24- ھەولێر
باڵیۆزی عێراق لە توركیا رایگەیاند هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی عێراق له بوونی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی نییه و حكومه‌تی عێراق مووچه به په‌كه‌كه نادات و لەگەڵ بوونیشی لە عێراق نییە.
هیشام عه‌له‌وی بالیۆزی عێراق له توركیا به كوردستان24 راگه‌یاند حكومه‌تی عێراق هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له بوونی په‌كه‌كه لەسەر خاكەكەی نییه و گووتیشی ئه‌وان مووچه به په‌كه‌كه نادەن، به‌ڵكو ته‌نیا مووچه به به‌شێك له هاووڵاتیانی ئێزدی خۆبه‌خش ده‌ده‌ن.
ھەروەھا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم بۆ عێراق بە گرنگ زانی و پێداگریشی لەسەر گرنگی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە كرد.