ئێران باڵیۆزی دانیمارك بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگھێشت دەكات
لە كۆپنھاگن ھێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران
K24 - ھەولێر
دوای ھەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە كۆپنھاگنی پایتەخت، ئێران باڵیۆزی دانیماركی لە تاران بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە كرد.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، چەند كەسێك لە دانیمارك ھەڵیانكوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كۆپنھاگن و ئێران ئەوە رووداوە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەزانێت.
قاسمی لە كەناڵی تێلێگرام نووسیوە: "چوار ئەندامی دژە شۆڕەش ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە كۆپنھاگن".
گوتیشی، حكومەتی دانیمارك بەرپرسیارە بەرامبەر پاراستنی ئەمنییەتی باڵیۆزخانەی ئێران لەو وڵاتەدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو كەسانەی ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەی بە دژبەرانی وڵاتەكەی ناودەبات، بەڵام ھیچ ئاماژەیەكی بە جۆری رووداوەكە و ناسنامەی ئەو كەسانە نەكردووە كە ھەڵیانكوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەكەی ئێران.
ساڵی رابردوو، ھەر بەم ھۆكارە باڵیۆزی دانیمارك بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگھێشتكرا.
JS