سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئەمڕۆ دەستبەكار دەبێت
كوردستان24 دوا ئامادەكاری و رێوشوێنە ئەمنییەكان بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە
K24 - ھەولێر
كوردستان24 چەند كاتژمێرێك بەر لە دەستپێكردنی مەراسیمی دەستبەكاربوونی دوناڵد ترەمپ وەك 45 مین سەرۆكی ئەمریكا، دوا ئامادەكاری و رێوشوێنە ئەمنییەكان بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە واشنتۆن، كاوە خدر لەمبارەوە گوتی بە سەدان ھەزار كەس لە لایەنگرانی ترەمپ بەشداری لە مەراسیمەكە دەكەن، بەڵام بەھۆی ئەگەری خۆپیشاندانی نەیارانی ترەمپ رێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.
ئاهه‌نگی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێ سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و خه‌رجییه‌كانیشی به 200 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، 900 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ده‌بن.
ئەمڕۆ تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه كۆشكی سپی و لەگەڵ ئۆباما و خێزانه‌كەی دوا دیداری نێوانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پاش ئه‌وه هه‌موویان ده‌گوازنه‌وه بۆ كڵێسایه‌كی نزیك كۆشكی سپی و ئاماده‌ی رێوڕه‌سمێكی ئایینی ده‌بن، دواتر تره‌مپ و ئۆباما به‌ره‌و باخچه‌ی كۆنگرێس ده‌ڕۆن كه سه‌رۆكی نوێ سوێندی ده‌ستووری تێدا ده‌خوات.
JS