حكومەتی ھەرێم ژمارەی ئاوارەكانی قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئاشكرا دەكات
رۆژانە زیاتر لە 3 ھەزار كەس ئاوارە دەبن
K24 - ھەولێر
حكومەتی ھەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ له كه‌مپه‌كانی كوردستان روو له به‌رز بوونه‌وه‌یه، ته‌نیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، رۆژانه سێ هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و نزیكه‌ی 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەر زاری هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان بڵاوی كردەوە "له‌سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنى موسڵ و ده‌وروبه‌ری له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه و زياتر له 90 هه‌زار كه‌س كه ده‌كاته نزيكه‌ى 25000 خێزان روويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له كه‌مپه‌كانى خازر و حسن شام و ديبه‌گه له پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌مپه‌كانى قايماوه و نه‌گرزلى له پارێزگاى دهۆك نيشته‌جێ كراون".
شەپوڵی نوێی ئاوارەكانی موسڵ لە سەرەتای قوناغی دوووەمی ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكرد، كە ھێزەكانی عێراق لە رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2016 دەستیان بە قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان لە بەری چەپی موسڵ كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری نزیك بووه‌ته له 200 هه‌زار كه‌س و به‌شێكی زۆریان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ كراون.
ھەر دوێنێ ھەینی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی كارگێڕی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره و ئاڵای عێراقیان له سه‌ر بیناكانیان به‌رز كرده‌وه.
ھێزەكانی عێراق ھەروەھا نزیكی كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە باكووری بەشی چەپی شارەكە بوونەتەوە و چەندین گەڕەكیان كۆنترۆڵ كرد و دەستیان بە سەر دووه‌م پردی موسڵ (پردی حوریه) گرت و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر ئه‌م پرده به‌رز كرده‌وه.
.jpg)
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان كە بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و ئاژانسەكانی یۆئێن و رێكخراوەكانی ناوخۆیی و نێودەڵەتی بۆ هاناوه چوونی ئاواره‌كان كار ده‌كات، دەڵێت: "به‌هۆى چڕبوونه‌وه‌ى شه‌ڕ له ناو شارى موسڵ و نه‌مانى خۆراك و ئاو و ده‌رمان و كاره‌با له ناو شاره‌كه، ژماره‌ى ئاواره‌كان له 10 رۆژی رابردوو دوو ئه‌وه‌نده زيادى كردووه كه رۆژانه زياتر له 3000 كه‌س ئاواره دەبن و نزيكه‌ى 70% ئه‌و ژماره‌يه‌ش هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان. بۆيه تواناى داڵده‌دانى ئاواره‌ى زياتر زۆر سنووردار بووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌مپه‌كان ته‌واو ببن ئه‌وا ده‌توانرێت ته‌نها پێشوازى له نزيكه‌ى 12 هه‌زار هه‌زار خێزانى دیكه بكرێت".
ھەروەھا باس لە بوونی زیاتر لە 3 ھەزار بريندار‌انی مەدەنی شەڕی موسڵ له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك دەكات كە چاره‌سه‌رى پێويستيان بۆ كراوه.
لە كۆتاییشدا ھۆشداری ئەوە دەدات و دەڵێت: "به‌م شێوه‌يه‌ى ئێستا ناتوانرێت هاوكارى پێويست پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكرێت و ده‌ر‌ئه‌نجامى زۆر ناخۆشى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه كه خه‌رجى راستكردنه‌وه‌ى زۆر زياتر ده‌بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تايى".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ كه به "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماری كۆبرا" ناوی بردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
JS