به ڤیدیۆ.. بۆ دواجار ئۆباما ئۆڤاڵ ئۆفیسی جێهێشت
نامه‌یه‌كیشی جێهێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ دوایینجار، ئۆڤاڵ ئۆفیسی جێهێشت، كه نووسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای كۆشكی سپی.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ABC Newsى ئه‌مه‌ریكی، ئۆباما نامه‌یه‌كیشی له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا. بۆ دۆناڵد ترامپ جێهێشتووه، كه ئێستا سوێندی یاسایی خواردووه و ئاماده‌یه ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ستۆ بگرێت.
تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه و تا ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئاشكرا ناكرێت.
ئۆڤال، واتا شێوه‌ی هێلكه‌یی و هۆكاری ناونانی ئۆفیسی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ شێوه و دیزاینی ژووره‌كه، كه هێلكه‌یییه.
President Obama leaves a letter in the Oval Office and walks out for the last time as president. https://t.co/2moHOZGD4d pic.twitter.com/kQLOwcuLsi
— ABC News (@ABC) January 20, 2017
.