خۆپيشاندانى نه‌يارانى ترامپ گرژى تێكه‌وت
نه‌يارانى دۆناڵد ترامپ گردبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا، ژماره‌يه‌ك له نه‌يارانى ترامپ له‌به‌رده‌م كۆشكى سپى كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى خۆيان له دژى سوێندخواردنى ترامپ ده‌ربڕن.
كه‌مێك پێش ئێستا ترامپ و هاوسه‌ره‌كه‌ى گه‌يشتنه كۆشكى سپى و له لايه‌ن باراك ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه پيشوازييان لێكرا.
له گۆڕه‌پانه گشتييه‌كانى واشنتن دى سى، نه‌يارانى دۆناڵد ترامپ گردبوونه‌ته‌وه و خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى پۆليس سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ره‌وشه‌كه و رێگرتنن له درووستبوونى پشێوى له شاره‌كه‌دا.