پوخته‌ی یه‌كه‌م وتاری ترامپ وه‌ك 45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
ترامپ: به‌یه‌كه‌وه ئه‌مه‌ریكا بههێزدهكهینهوه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، له یه‌كه‌م وتاری خۆیدا، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان سنووری وڵاتانی دیكه‌یان پاراستووه به‌ڵام سنووری خۆیان له یاد كردووه.
45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ده‌یان وڵاتی دیكه، به‌ڵام ئه‌وه له بیركراوه كه چۆن ره‌وشی هه‌ژاره‌كانی خۆیان چاك بكه‌ن و رێژه‌ی بێكاری كه‌م بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌وان ته‌نها له داهاتوو ده‌ڕووانن و بۆ ئه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه كه بڕیاری نوێ ده‌ربكه‌ن، به جۆرێك له هه‌موو وڵاتان و پایته‌ختی وڵاته زلهێزه‌كان بزانرێت.
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا دووباره ده‌ست به بردنه‌وه ده‌كات، كه پێشتر رووینه‌دابێت و هه‌لیكار زیاتر ده‌كه‌ین و داهات و سنووره‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له‌و داهاته‌ی هه‌یه سوودمه‌ند بن و ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له‌و شتانه‌دا هه‌بێت كه‌له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی درووست ده‌كرێن.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، به‌ر له هه‌موو شتێك داده‌نرێت و یارمه‌تی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادان و سه‌رله‌نوێش هاوپه‌یمانێتییه‌كان نوێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نوێی وڵاتیش رایگه‌یاند، هه‌موو پابه‌ندییه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ خزمه‌تی نیشتمان و هیچ هێلێك بۆ خزمه‌تكردنی جیاكاری ناهێڵنه‌وه.
ئاماژه‌ی به رۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به هێز و توانای ژن و پیاوه سه‌ربازه‌كانی سوپا پارێزراو ده‌بن و گوتی: "خوا ئێمه ده‌پارێزێت".
ترامپ له‌به‌رده‌م پشتیوانانی رایگه‌یاند، ئێستا كاتی قسه‌ی "زل" به‌سه‌ر چووه و كاتی كرداره و ئه‌مه‌ریكا نادۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بووژێته‌وه.
ترامپ دووپاتیشیكرده‌وه، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ره‌نگێك بێت، سوور، سپی و ره‌ش، هه‌مووان خوێنی سووریا‌ن هه‌یه و هه‌مان ئاڵا‌و خاكییان هه‌یه و سڵاوی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و ئاڵایه ده‌كه‌ن، كه هی هه‌مووانه.
گوتیشی: "منداڵێك له نبراساكا له دایك ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا، ته‌ماشای هه‌مان ئاسمان ده‌كات و هه‌موومان ئه‌مه‌ریكین و شه‌قام و شاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێوه‌ن و كه‌س نانێردرێته ده‌ره‌وه".