خۆپیشاندان له دژی ترامپ به‌رده‌وامه و دوو پۆلیس بریندارن
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ، وه‌ك 45همین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خۆپیشاندان له واشنتۆنی پایته‌خت ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی توندوتیژی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، دوو پۆلیس بریندارن.
خۆپیشانده‌ران له نزیك كۆشكی سپی و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به دار و چه‌كووش و جامی دوكان و چێشتخانهكانییان شكاندووه و پۆلیسیش هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنییان ده‌دات.
خۆپیشانده‌ران له دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ن كه ترامپ به نیازه په‌یڕه‌وییان بكات و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیش جه‌ختی لێده‌كردنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش، زیاتر له 90 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون و خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامه.
Washington #protests turn violent as Trump assumes presidency. #voainaug pic.twitter.com/yaXvpa6ufg
— The Voice of America (@VOANews) January 20, 2017
.