بە ڤیدیۆ... داعش زانكۆی مووسڵی بەمشێوەیە جێھێشتووە
چەند باڵەخانەیەكی بۆمبڕێژكردووە و ھەندێكی دیكەشی سووتاندوە
K24 - مووسڵ
زانکۆی مووسڵ دوای ئازادکردنی ئێستا بریتییە لە شوێنێکی وێرانە و چەند باڵەخانایەکی رووخاو، داعش دوای خۆی زۆربەی بەشەکانی زانکۆکەی سووتاندووە و باڵەخانەکانیشی بۆمبڕێژکردوون، ئەمەش وایکردووە ھێزە عێراقییەکان تائێستا نەتوانن ئاڵای داعش لەسەر باڵەخانەکان بھێننە خوارەوە، بەشێکی زۆری زانکۆی مووسڵیش بەھۆی ئەوەی داعش لە رابردوو بە مەبەستی درووستکردنی بۆمب و تەقەمەنی و کۆبوونەوەی چەکدارەکانی بەکاری دەھێنا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بەشێکی کراوەتە ئامانج و خاپوورکراوە.