سه‌رۆكی نوێ و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گۆرانی My Way سه‌ما ده‌كه‌ن
گۆرانییه‌كه گوزارشت له ژیانی گۆرانیبێژه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی نوێی، ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، گۆرانی( My Way ) گۆرانیبێژی كۆچكردوو (فرانك سیناترا) ی بۆ ئاهه‌نگی دانانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دیاریكردووه، خۆی و میلانیای خانمی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانییه‌دا سه‌ما ده‌كه‌ن.
له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ‌دا، ده‌بێت سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و جێگری سه‌رۆك و هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ما بكه‌ن، هه‌ر بۆیه تره‌مپ بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه به تایبه‌تی ئه‌و گۆرانییه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌و گۆرانییه‌ی تره‌مپ هه‌ڵیبژاردووه باسی ژیانی خاوه‌نی گۆرانییه‌كه ده‌كات، له بڕگه‌یه‌كی تێكسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت " ئێستا كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه" و رووبه‌ڕووی داخستنی په‌رده‌كه ده‌بمه‌وه".
به‌ڵام باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 2013 و له كاتی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونیدا گۆرانی( Let's Stay Together ) ی گۆرانیبێژ جینیڤه‌ر هدسۆنی هه‌ڵبژاردبوو.
به‌ڵام له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی ئۆباما له ساڵی 2009 دا ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌مجار وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، گۆرانییه‌كی ئه‌ستێره‌ی ناودار (بیونسیه) ی به ناوی (At Last ) بۆ سه‌ماكه‌ی خۆی و میشێلی هاوسه‌ری هه‌ڵبژاردبوو، ئه‌وكات ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌ماكه‌شدا گۆرانییه‌كه‌ی ده‌گووته‌وه و هه‌موو وشه‌كانی گۆرانییه‌كه‌ی ده‌زانی.