پێنج سەربازی توركیا لە باب كوژران
نۆی دیكەشی بریندار بوون
K24 – ھەولێر
داعش لە ناوچەی باب لە رۆژئاوای كوردستان بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبەكراو ھێرشی كردە سەر سەربازانی توركیا و لە ئەنجامدا 5 سەرباز كوژران و 9 دیكەشی بریندار بوون.
سوپای توركیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، ھێرشی داعش رۆژێك پاش ئەوە ھات كە سوپای توركیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەستی بەسەر ناوچەی سوفلانیا گرت.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی سوپای توركیا بە بەشداری گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی نزیك لە ئەنقەرە رۆژی 24 ئابی 2016 دەستیپێكرد و بۆ ماوەی 150 رۆژە بەردەوامە و چەند مانگێكیشە ھەوڵی كۆنترۆڵكردنی سەنتەری ناحیەی باب دەدات.
JS