دوو ناوچەی دیكەی مووسڵ كۆنترۆڵكرانەوە
ھێزەكانی عێراق لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی تەواوی مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش
K24 - ھەولێر
سوپای عێراق ناوچەی ئازادی بازرگانی و كارگەی درووستكردنی دەرمانی لە باكووری مووسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند، ھێزەكانی سوپای عێراق، لە رووبەڕووبوونەوەیاندا لەگەڵ چەكدارانی داعش، توانیان كارگەی درووستكردنی دەرمانی مووسڵ و ناوچەی ئازادی بازرگانی لە میحوەری باكووری شارەكە کۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئاشكرای كرد، هێزەکانی سەر بە فیرقەی زرێپۆشی 9 و لیوای 3 فیرقەی یەکی سوپای عێراق، لە لای چەپی شارەكە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەكەیان دەدەن و چەكدارانی داعش لە رووی ھێز و كەرەستە سەربازییەكانەوە زەرەر و زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە.