تره‌مپ به‌م تیمه‌وه كار بۆ به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌كات
ناوی ئه‌ندامانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، ناوی وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و گه‌وره راوێژكارانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكاش هاوشانی سه‌رۆكه نوێیه‌كه بووه‌ته باسی میدیاكان.
ئه‌م ناوانه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكان و به‌شێكی زۆری به‌ڵێن و پرۆژه‌كانی تره‌مپ له كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێنه‌كانی ناو گوتاری كاتی سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پشت به‌و تیمه ده‌به‌ستێت و تا ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ر هیچ پێویستییه‌ك بۆ گۆڕینیان نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئه‌م كه‌سانه‌ن هاوشانی تره‌مپ ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
به‌شێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌و كه‌سانه‌ن شاره‌زاییان ده‌رباره‌ی ره‌وشی كورد و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌شێك له‌وانه كه‌سانی نزیكی سه‌ركردایه‌تی كوردن به تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه ئاشنای ئه‌و بارودۆخه‌ن دووچاری كورد هاتووه له رابردوودا، هه‌ر بۆیه شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م ئیداره نوێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داواكاری و خواسته‌كانی كورد هه‌بێت و ته‌نانه‌ت زۆرێكیان به تیمی خه‌ونه‌كانی كورد بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ناویان ده‌به‌ن
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا
رێكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه
جه‌یمس ماتس وه‌زیری به‌رگری
رایان زینك وه‌زیری ناوخۆ
رێنس پرێبس سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی
نیكی هه‌یلی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA
مایك فلین راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی
جێف سێشن وه‌زیری داد
ستیڤن منوچین وه‌زیری دارایی
ئیلیان چاو وه‌زیری گواستنه‌وه
وێڵبهر رۆس وه‌زیری ئابووری
تۆم پڕایس وه‌زیری ته‌ندرووستی
بێن كارسن وه‌زیری نیشته‌جێبوون و گه‌شه‌پێدان
بێتس دیڤۆس وه‌زیری په‌روه‌رده
جۆن كێڵی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ
ئه‌ندرۆ پازدێر وه‌زیری كار
شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی
ریك پێری وه‌زیری وزه
ستیڤن بانۆن گه‌وره راوێژكار