ترەمپ لە یەكەم ھەنگاویدا یاسایەكی ئۆبامای ھەڵوەشاندەوە
بە یەكەم بڕیاری ترەمپ لە كۆشكی سپی ئەژمار دەكرێت
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یەكەم رۆژی لە كۆشكی سپی یاسایەكەی بواری تەندروستی سەردەمی ئۆباما ھەڵوەشاندەوە كە بە "ئۆباما كێیر" ناسراوە.
ترەمپ كە لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەڵێنی ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە دابوو، لە یەكەم بڕیاری لە كۆشكی سپی ئەو یاسایە ھەڵوەشاندەوە، پاش ئەوەی كۆنگرێس رێگە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە خۆش كرد.
سكرتێری رۆژنامەوانی ترەمپ، سین سپیسێر لەم بارەوە گوتی بە ئیمزای ترەمپ، پێداچوونەوە بە یاساكە دەكرێت.
بەرپرسی ستافی كۆشكی سپی رینس پریبوس بڕیارەكەی بۆ تەواوی ئاژانسەكانی حكومەت ناردووە بۆ ئەوەی كار بە یاسای سەردەمی ئۆباما بۆ كەرتی تەندروستی نەكەن.
ئەم یاسایە لە ساڵی 2010 ـەوە كاری پێدەكرێت و بە ملیۆنان كەس لێی سوودمەند بوونە و بە یەكێ لە دەستكەوتە گرنگەكانی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ھەژمار دەكرێت.
JS