یادێك بۆ محەمەدی ماملێ
محەمەدی ماملێ گرنگییەکی زۆری بە خۆشەویستیی نیشتمانی داوە
K24 - ھەولێر
مەحمەدی ماملێ هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد 1926 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و 3 رێبەندانی 1999 هەر لەم شارە کۆچی دوایی کردووە.
خۆشەویستیی نیتشمان یەکێک لە خولیاکانی ماملێ بوو. محەمەدی ماملێ لە بەشێکی زۆری گۆرانییەکانیدا بە تاسەوە ناوی شوێنە جیاجیاکانی نیشتمانەکەی دەبات و وەک هێمنی شاعیر خۆشەویستیی ژن و نیشتمانی ئاوێتەی یەکتر کردووە.