پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە ئامادەیە

"ھاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە بەردەوامە"

K24 - سلێمانی

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وه‌كوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ هێزه‌كانمان ئاماده‌ن و پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری".

 هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌، گووتی: "بودجه‌كه‌ 415 ملیۆن دۆلاره‌ و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ ته‌رخانكراوه‌ و تا ئێستاش بەشی پێنجه‌می ئه‌و پاره‌یه‌ گه‌یشتووه"‌.

Fly Erbil Advertisment