بۆ يه‌كه‌مجار دواى داعش ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر زانكۆى مووسڵ هه‌ڵكرا

بەهۆی رووبەڕوبوونەوەکانی داعش و سوپای عێراق سەدا 70 کەمپی زانکۆکە زیانی پێگەیشتووە.

K24 – هه‌ولێر:

دوای کۆنترۆڵکردنی زانکۆی موسڵ بۆ یەکەمجار ئاڵای عێراق لەسەر ئەو زانکۆیە هەڵدراو بەهۆی رووبەڕوبوونەوەکانی داعش و  سوپای عێراق سەدا 70 کەمپی زانکۆکە زیانی پێگەیشتووە.

ستار یەکێکە لە قوتابیانی زانکۆی موسڵ، ئەو دوای کۆنترۆڵکردنی زانکۆکەیان لەلایەن دژە تیرۆرەوە, گەڕایەوە ناو زانکۆ، بەڵام ئەو زانکۆیەی ئەو تێيدا قوتابی بوو تەواو وێران بووە، ئەو دەیەوێت کتێبەکان بباتەوە ناو زانکۆ، بەڵام زانکۆکەی وێرانە.

دوای هێرشی داعش بۆ موسڵ بە هیچ جۆرێک رێگەی نەداوە قوتابیان بچنەوە زانکۆکان، وانەکانیان بخوێنن چونکە داعش مەرجی زۆری بۆ قۆتابیان دیاریکردبوو.

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی کەمپی زانکۆ بۆ یەکەم جار قوتابیانی زانکۆی موسڵ ئاڵای عێراقیان تێدا هەڵدا و ئەوان دەیانەوێت کەمپی زانکۆکە پاک بکەنەوە داواش لەحکوومەتی عێراق دەکەن کەمپی زانکۆکەیان بۆ نۆژەن بکاتەوە.

بەپێ بەدواداچونێکی قوتابیانی زانکۆی موسڵ بەهۆی رووبەڕوو بوونەوەکان سەدا حەفتای ئەو زانکۆییە زیانی پێ گەیشتووە، داعش لە کاتی حکوومی خۆیدا زانکۆی موسڵی کردبووە بنکەی چەکداراەکانی و لە بەشە زانستییەکاندا بە تایبەت کیمیا گومان دەکرێت مادەی کیمیایی دروست کردبێت.