بە ڤیدیۆ... لە مووسڵ باخچەكانیش بوونەتە گۆڕستان

لەبەردەم ماڵەكەی نێژراوە ھێشتا زۆربەی خەڵكی گەڕەك نازانن مردووە

K24 - مووسڵ

چیرۆکەکانی پاش جەنگ لە گەڕەكە رزگاركراوەكانی مووسڵ بەردەوامن، لە یەکێک لەگەڕەکەکانی ئەو شارە گەنجێکی تەمەن 31  کاتێک بەھۆی بۆردوومانی چەکدارانی داعشەوە کوژراوە نەتوانراوە ببرێتە گۆڕستان بۆیە بەناچار خەڵکی ئەو گەڕەکە لەباخچەیەکی گەڕەکەکەیان تەرمەکەیان ناشتووە.

برای ئەو كەسە چیرۆكی كوژرانی براكەی و ناشتنی لەبەردەم ماڵ دەگێڕێتەوە، ھاوسەرەكەشی دەرگای ماڵی داخستووە و نایەوێت بیكاتەوە بۆ ئەوەی ھەمووكات گۆڕی ھاوسەرەكەی نەبینێت.