بە ڤیدییۆ.. داعش لەسەر قژ و ریش تاشین چەندین جەڵدی لێدەدەن

گەنجێكی مووسڵ چیرۆكی لێدانی جەڵد لەلایەن داعش بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە

K24 - مووسڵ

داعش لەماوەی دەستەڵاتی لە مووسڵ بەتۆمەتی لەبەركردنی جلوبەرگ و تاشینی ریش و قژ چەندین گەنجی بەتوندی ئەشكەنجەداوە ، یەكێك لەو گەنجانە بۆ كوردستان24، چیرۆك و بەرسەرھاتی دەگێڕێتەوەو دەڵێ، من یەكێكم لەو گەنجانەی زۆرترین جەڵدم بە دەستی داعش خواردووەو داواش لە گەنجانی دیكە دەكات دەنگ ھەڵبڕن و لەداعش نەترسن.

فەھمی سەعد گەنجێكی شاری مووسڵە ئەو دەڵێ: "كەمترین جەڵد 50 تا 100 جەڵدیان لێداوم لەبەر ئەوەی تەنیا ریشم تاشی بوو ھەندێكم كورت كردەوە، لەبازاڕی نەبی منیان گرتوو ناسنامەیان لێوەرگرتم پسولەكیان بۆ كردم و 25 جەڵدیان لێدام منیان خستە زیندان، تاپاش نوێژی عیشا ئازادیان كردم، دوای ئەوەی تەعەھودیان پێ پڕكردمەوە كە جارێكی دیكە دووبارەی نەكەمەوە جارێكی دیكەش منیان لەسەر داھێنانی قژ گرتوو 25 جەڵدیان لێدام".