باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق: پێویستە دوای داعش ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن
"پێویستە دانوستان ھەبێت و گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا زیاتربێت"
K24 - سلێمانی
پاتریك سیمۆنی، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، پێویستە دوای لەناوچوونی داعش، ھەولێر و بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن و ئەگەر ھەرێمی كوردستانیش دەخوازێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی بكات، پێویستە ریفۆرمی سیاسی و ئابووری ئەنجامبدات.
گوتیشی: "قۆناخی دوای داعش پێویستە دانوستان ھەبێت و گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا زیاتربێت، بۆ ئەوەی ھەر كێشەیەك لە نێوان ھەردوولادا ھەیە چارەسەر بكرێت.