ئێران و رووسيا له سه‌ر مێزى ئه‌ستانه له‌يه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه
پێده‌چێت ئه‌مه دوایین هه‌وڵ بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ململانێكه له خاكی سووریاوه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان
K24 – هه‌ولێر:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە دەستپێكی گفتوگۆكانی ئه‌ستانه بە میدیاكانی راگەیاند، لە دوو رۆژی كۆبوونەوەكاندا پرسی ئاگربەست گفتوگۆی لەسەر دەكرێ.
بە وتەی بەھرام قاسمی ئێران بە دووری دەزانێ جگە لە پرسی ئاگربەست لەسەر پرسی جیاواز گفتوگۆ بكرێت.
ھاوكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری كردەوە ئێران دژی بەشداری ئەمریكایە لەو كۆبوونەوانەدا و حكومەتی كازاخستان وەك خانەخوێ میوانداری باڵوێزی ئەمریكای كردووە.
ئەمڕۆ لە ئه‌ستانه‌ى پایتەختی کازاخستان، كۆنگره‌ى تايبه‌ت به قه‌يرانى سووريا بە بەشداری حەوت شاند, ده‌ستيپێكرد. لەسەر بەشداریکردنی ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئێران و رووسیا. وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاندووە ئیران رازی نابێت ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکات، بەڵام هاوتا رووسییەکەی داوای لە ئەمریکا کردووە لەم دانوستانانەدا بەشدار بێت.
ئه‌مڕۆ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌ڕی وێرانكه‌ر و وه‌حشیگه‌ری سووریا، كه ماوه‌ی 6 ساڵه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێت، له شاری ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان، كۆبوونه‌وه.
پێده‌چێت ئه‌مه دوایین هه‌وڵ بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ململانێكه له خاكی سووریاوه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش رووسیا و توركیا به پاڵپشتی ئێران رێكیانخستووه.
ئه‌و شه‌ڕ ماڵوێرانكه‌ر و ململانێیه‌ی سووریا رۆحی نیو ملیۆن كه‌سی كێشاوه و نیوه‌ی دانیشتوانی وڵات ئاواره‌بوون، وڵاتێك كه پێش جه‌نگ دانیشتوانی نزیكه‌ی 22 ملیۆن كه‌س بوو.
هه‌وڵه‌كانی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌یتوانی جه‌نگه‌كه رابگرێت، چونكه متمانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا له مێژه له‌به‌ین چووه، یان ئه‌وه‌یه خواستێكی راسته‌قینه بۆ ئاشتبوونه‌وه نییه، یان ئه‌وه‌تا كه‌سانێكی كاریگه‌ری ئه‌وتۆ له مه‌یدانی سووریدا نییه كه له ده‌ره‌وه پاڵپشتی بكرێن.
ئه‌م هه‌وڵانه دوای كوده‌تای گۆڕینی ته‌رازووی هێز له سه‌ر زه‌وی به‌گه‌ڕخرا، پێده‌چێت ده‌روازه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆش كردبێته‌وه، دانووستاندنه‌كانی ئه‌مجاره پاڵپشتی ئه‌و هێزه جیهانییانه‌ی هه‌یه كه پاره و چه‌كێكی زۆری خۆیان بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی جه‌نگه‌كه به‌كارهێناوه. ئه‌مه‌ش پاش راوه‌ستاندنی جه‌نگه تونده‌كه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵات له مانگی 12 ی ساڵی رابردوو، خه‌ریكه متمانهیهكیش بۆ دانووستاندنه‌كانی سه‌ر مێزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام زۆر لایه‌نی گرنگی كێشه‌كه‌ش بانگێشتی ئه‌ستانه نه‌كراون و خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه، هه‌ندێكیشیان خۆیان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌شداری بكه‌ن، له‌وه ده‌چێت دڵهڕاوكێیهكیان بۆ گروپه‌كانی سه‌ر مێزه‌كه درووستكردبێت.
چونكه كێشه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و هه‌ر بڕیارێك بدرێت واژۆی هه‌مووانی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامیشی نه‌بوو وه‌ك خۆیشی مایه‌وه، پێویسته هه‌مووان بڕیاریان تێیدا دابێ و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بێت بۆ كۆتاییهاتنی ململانێكان ناكرێت كه‌س په‌راوێزبخرێت.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا ئۆپۆزیسیۆنی سووری حه‌له‌بی گه‌وره شاری سووریای له ده‌ستچوو، ئه‌وێش دوایین مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كییان بوو، حه‌له‌ب پێش جه‌نگه وێرانكه‌ره‌كه، وه‌ك ناوه‌ندی رۆشنبیری و ئابووری سووریا چاوی لێده‌كرا، له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌شدا له نێوان ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆندا كرابووه دوو به‌شه‌وه، له ساڵی 2012 وه تا ئه‌و رۆژه‌ی چۆڵكرا، دۆخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی مابووه‌وه.