داعش باجی بەخێوکردنی مریشک و باڵندە لە خەڵکی مووسڵ وەردەگرێت

داعش بەخێوکردنی تاوسی لە خەڵكی مووسڵ قەدەغە كردووە

K24 - مووسڵ

ئەبو ئیسماعیل خاوەن پێداوستی تایبەتە ئەو بەردەوامە لە بەخێوکردنی مریشک و باڵنەدەکان، لە باخچەكەیدا دەگمەنترین مریشک کۆترو تەیری جۆراو جۆر هەیە، بەڵام  بەهۆى شەڕی داعش و  نەبوونی خۆراکەوە خەریکە مریشک و کۆترەکانی لەناو دەچن.

ئەو ھاووڵاتیەی مووسڵ دەڵێ: "لە ئاینی ئیسلام زەکات لە مریشک و کۆتر و باڵندە ناکەوێت، بەڵام داعش بە زۆر باجی لەسەر مریشک و کۆتر و باڵنەدەکانی دیکە وەرگرتووە".