شەڕی سەخت لە گەڕەكی رەشیدییەی مووسڵ بەردەوامە

ھێزەكانی عێراق دووبارە چوونەوە نێو گەڕەكەكە

K24 – مووسڵ

پەیامنێری كوردستان24 لە مووسڵ رایگەیاند: "ھێزەكانی عێراق ھێرشێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گەڕەكی رەشیدییەی مووسڵ ئەنجامدا و ئێستا چوونەتەوە نێو گەڕەكەكەو شەڕی سەخت لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی داعش بەردەوامە.

فەرماندەیەكی سوپای عێراق بە كوردستان24 گوت، ئەوان لە دەرەوەی گەرەكی رەشیدییەن و ھەموو توانایەكییان خستووەتە كار بۆ ئەوەی داعش لەو گەرەكە وەدەر بنێن و بە تەواوی كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ھێزەكانی عێراق بۆ ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر گەرەكەكەیان كۆنتڕۆڵكردبوو، بەڵام لە ھێرشێكی پێچەوانەدا داعش چووەتەوە نێو ئەو گەڕەكە و بەو ھۆیەشەوە ھێزەكانی عێراق پاشەكشەیان كرد.

فەرماندەكانی سوپای عێراق لە گەڕەكی رەشیدییەی مووسڵ بە پەیامنێری كوردستان24 راگەیاندووە، لە ماوەیەكی نزیكدا كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی گەڕەكەكە رادەگەیەنن