به هۆى ئاهه‌نگێكى سه‌ما و خواردنه‌وه پۆليسى سعووديه به‌دواياندا ده‌گه‌ڕێت
پۆليسى عه‌ره‌بستانى سعووديه ژماره‌يه‌ك كه‌سى له جده ده‌ستگيركرد
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى عه‌ره‌بستانى سعووديه ژماره‌يه‌ك كه‌سى له جده ده‌ستگيركرد، كه ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر له گرته ڤيديۆييه‌كدا ده‌ركه‌وتبوون و ئاهه‌نگى سه‌ماكردن و خواردنه‌وه‌ى كحولييان سازكردبوو.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌يه‌ك ژن و پياو كۆبوونه‌ته‌وه و ژنه‌كان به جلى نيمچه‌رووته‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن و مه‌ى ده‌خۆنه‌وه.
پۆليسى سعووديه ئه‌و كه‌سانه‌ى به سه‌رپێچيكار له رێسا و نه‌ريتى باوى عه‌ره‌بستانى سعووديه تۆمه‌تبار كردووه و به‌و هۆيه‌وه بڕيارى ده‌ستگيركردنيان بۆ ده‌ركراوه.
پۆليسى عه‌ره‌بستان رايگه‌ياندووه، 3 كه‌سى ميوانيان له‌و ئاهه‌نگه ده‌ستگيركردووه و دانيان به‌وه‌دا ناوه كه گرته ڤيديۆييه‌كه واقيعى بووه و ئه‌وان له ناو ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌مايان كردووه و خواردنه‌وه‌ى كحولييان خواردووه‌ته‌وه.