ھەوڵی گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارييه‌كان بۆ موسڵ دەدرێت

بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری لە موسڵ ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە دەدەن

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری لە موسڵ ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەکە دەدەن, بۆ ئەو مەبەستەش ليژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و دواتر چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی زیانییان پێگەیشتووە.

کردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانیش یەکێک دەبێت لە کاری ئەو ليژنەیە.