نوێنهرى ئاريزۆنا: دهوڵهتى كوردستان هۆكارى سهقامگيرى ناوچهكهيه
گوتيشى: "تاکە ئامانجێکیش کورد شەڕی بۆ کرد و قوربانیدا لە پێناویدا ئازادی بوو".
K24 – ههولێر:
ترێنت فرانکس، کۆنگرێسمانی پێشووی کۆمارییەکان و نوێنەری ئاریزۆنا تایبەت بە کوردستان24ـی رایگەیاند، تاکە ھێز کە لەبەرامبەر داعش راوەستا کورد و پێشمەرگە بوون.
گوتيشى: "تاکە ئامانجێکیش کورد شەڕی بۆ کرد و قوربانیدا لە پێناویدا ئازادی بوو".
فرانکس ئهوهشى گوت: "ھەوڵ و قوربانیەکانی کورد و پێشمەرگە لەبیر ناکرێن"، و داواشی کرد ئیدارەی نوێی ئەمریکا ھەموو "پاڵپشتیەکی خۆی بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ نیشانبدات، کە ھۆکارێکی سەرەکی سەقامگیریە لە ناوچەکەدا".